''لایەنەكانی شیعە رێككەوتوون لەسەر راگرتنی بودجەی تایبەت بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم''
  2019-09-18       1897       
لایەنەكانی شیعە رێككەوتوون لەسەر راگرتنی بودجەی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەپڕۆژە یاسای بودجەی 2020 و بەشێك لەلایەنەكانی سووننەش پشتیوانیان دەكەن.

ئاوێنه‌: حەسەن فەعدەم ئەندامی پەرلەمانی عیراق، لە رەوتی حیكمە لەلێدوانێكدا رایدەگەیەنێت، لایەنە شیعەكان و بەشێك لەهێزە سوننەكان رێككەوتوون لەسەر ئەوەی بەشە بودجەی هەرێم لەپڕۆژە یاسای بودجەی 2020 ی عیراق رابگرن، بەهۆی ئەوەی كە بۆ بودجەی 2019، هەرێم پابەندنەبووە بەڕادەستكردنی داهاتی نەوتەكەیەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، بڕیارمان داوە هاوكات لەگەڵ پەسەندكردنی بودجەی 2020، بڕیارێك دەربكەین، كە هەرێمی كوردستان ناچار بكات تا كۆتایی ئەمساڵ سەرجەم داهاتی فرۆشتنی نەوت رادەست بكات یان پارەی مووچەی فەرمانبەران رابگیرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×