وەزارەتی بەرگری سعودیە ئێران تۆمەتبار دەكات بە هێرش كردنە سەر كێڵگە نەوتییەكان
  2019-09-18       700       
وەزارەتی بەرگریی سعودیە رایدەگەیەنێت، هێرشەكانی سەر ئارامكۆ لە یەمەنەوە نەبووەو بەڵگەكان ئەوە دەردەخەن كەلە ئێرانەوە كرابێت.

توركی ئەلمالیكی، وتەبێژ وەزارەتی بەرگری سعودیە ئاماژە بەوە دەكات، كۆماری ئیسلامی ئێران لەپشتی هێرشەكانی سەر كۆمپانیای ئارامكۆ و كێڵگە نەوتییەكانەوە بوە و بۆ ئەو مەبەستەش چەند پارچە چەكێكی خستەرو كە لەهێرشەكاندا بەكارهاتون.

وەزارەتی بەرگریی سعودیە پارچەی بەجێماوی ئەو فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەی خستەڕوو كە لەو هێرشە ئاسمانییەدا بەكارهاتووە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە جەختیشكردوەتەوە، هێرشەكە لە یەمەنەوە نەكراوە و ئەو چەكەی بەكارهاتووە چەكدارانی حوسی لەبەردەستیاندا نییە و لەو هێرشەشدا 18 فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و 7 مووشەكی كروز بەكارهاتووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×