لەسەر ناوچەی ئارام ئەردۆغان دوا مۆڵەت بە ئەمریکا دەدات و هەڕەشە دەکات
  2019-09-18       1306       
سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی رۆژئاوای كوردستانه‌وە دوا مۆڵەت بە ئەمریکا دەدات و هەڕەشە دەکات.

ئاوێنه‌: رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە رۆژنامەنووسانی وڵاتەکەی راگەیاند، ''پێویستە ئەمریکا لە ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا، لە ماوەی دوو هەفتەدا رێکاری بەرجەستە بگرێتە بەر''.

رەجەب تەییب ئەردۆغان بەبێ ئاشکرا کردنی کاردانەوەکانی وڵاتەکەی، رایگەیاند ''ئەگەر ئەمریکا لەو ماوەیەدا رێککەوتنی ناوچەی ئارام جێبەجێ نەکات، ئەوا تورکیا پلانی خۆی جێبەجێ دەکات''.

ئەردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئەگەر ناوچەی ئارام لە ڕۆژهەڵاتی فورات دروست بکرێت دەتوانین بە لە بەرچاو گرتنی قووڵایی ناوچەکە کە 2 تا 3 ملیۆن کەس لە پەنابەرە سوورییەکان کە لە تورکیان لەم ناوچەیە جێگیر بکەین.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×