2019-09-18   754     
نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی "چه‌واشه‌كاری" هه‌ندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوده‌كاته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێك باس بكات.
ئاوێنه: حکومەتی ھەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت ''نابەرپرسی میدیایی لە ئاراستەیەکی پێچەوانەدا سەرقالی دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ھەواڵی چەواشاکارانەن و بە تایبەت ھەوڵ دەدەن ناوی سەرۆکی حکوومەت ئاوێتەی ئەم ھەوڵە نابەجێیانەیان بکەن''.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
لە کاتێکدا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان شێلگێرانە سەرقالی گرتنەبەری رێکاری زیاتری خزمەتی ھاووڵاتیانە، ھەندێ دەزگای نابەرپرسی میدیایی لە ئاراستەیەکی پێچەوانەدا سەرقالی دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ھەواڵی چەواشاکارانەن و بە تایبەت ھەوڵ دەدەن ناوی سەرۆکی حکوومەت ئاوێتەی ئەم ھەوڵە نابەجێیانەیان بکەن.
لە میانەی ئەو ھەڵمەتەدا و لە دوا ھەوڵیان ناوی کەسێکیان ھێناوە، کە گوایە حیزبێك دادەمەزرێنێت و بەڵێنی دامەزراندنی خەڵکیان بۆ دراوە.
سەر لە بەری ئەم ھەواڵانە زادەی خەیاڵی نەخۆشی خۆیانە و جێگەی داخە، کە توانای ماددی و مرۆیی کوردستان دەخرێتە ناو دەزگای چەواشەکاری ناپرۆفیشنال.
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان