2019-09-18   1283     
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ''سزا نوێكانی سه‌ر ئێران له‌ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێری داهاتوو راده‌گه‌یه‌نرێت''.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ رۆبه‌رت ئۆبراین، راوێژكاری نوێی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا لدوانی رۆژنامه‌وانی بۆ رۆژنامه‌نووسان دا و ئاماژه‌ی به زیادكردنی سزاكان به‌سه‌ر ئێران دا و وتی، ''هه‌ندێك سزای گرنگ به‌سه‌ر ئێران زیاد ده‌كه‌ین. سزاكانیش له ٤٨ كاتژمێری داهاتوو ئاشكرا ده‌كه‌ین''.
هاوكات تره‌مپ له به‌رامبه‌ر پرسیارێك سه‌باره‌ت به هه‌بوونی جووڵه‌ی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر به ئێران وتی، ''چی ده‌بێت پێكه‌وه ده‌یبینین. گه‌ر شتێك پێویست بكات بیكه‌ین وه‌وا بێگومان ده‌یكه‌ین''.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له ئێستادا له پێگه‌یه‌كی باشن و وتیشی، ''به‌كارهێنانی سه‌رباز به‌رامبه‌ر به ئێران كۆتا بژارده‌مانه. به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا بژارده‌ی دیكه‌مان هه‌یه له‌سه‌ر مێز''.