د. میران موحەمەد: كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بو
  2019-01-24       699       

ئەندامی خوڵی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەفرامسیۆنی یەكێتی، د. میران موحەمەد رایدەگەیەنێت كێشەی كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بو، ئەو وتی "دوێنێ‌ موژدەیەكی خۆش بو بۆ خەڵكی كوردستان لەسەر بودجەی ساڵی 2019، توانیمان متمانەیەك پەیدا بكەین بەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم سەربەخۆ بێت".


ئاوێنە: د. میران موحەمەد، ئەندامی خوڵی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەفرامسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ئاوێنەی راگەیاند خەڵكی كوردستان رزگاریان دەبێت لەقەیرانی چارەكە موچە، ئەو وتی "خەڵكی كوردستان چاوەروان بو ئەو بەڵێنەی پێیان درابو بۆ چارەسەركردنی موچە، ئەوا ئێستا كێشەی موچە چارەسەر بوە"، باس لەوەش دەكات لەپرسی موچە‌و پشكی هەرێمی كوردستان هەمو لایەنە‌و فراكسیۆنە كوردستانیەكان یەك دەنگ‌و یەكریزبون.


لەبارەی دانیشتنەكەی ئەمرۆی پەرلەمانی عێراق كە تێیدا چاوەروان دەكرێت تێیدا كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی تێدا تەواو بكرێت ئەو وتی "بۆ تەواوكردنی كابینەكە دو وەزارەت هەبو، وەزارەتی داد‌و وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی داد پشكی كورد بو كەسێكی خەڵكی كەركوك وەك بێلایەن فۆرمی پركردبویەوە، بەڵام شەوی رابردو پارتی دانیشتنەكەی تێكدا‌و نەیهێشت ئەو وەزارەتە بروات".

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×