سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
  2019-09-19       776       

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ سه‌ردانێك بگاته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌. 

ئاوێنه‌: محەمەد حەلبوسی، ئەمڕۆ لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانەوە پێشوازی لێدەکرێت، لەگەڵ بەرپرسانی باڵایی هەرێم کۆبوونەوەکانی دەست پێدەکات و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسی بوودجە و کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەرێم بەغداد دەکرێت.  

هاوكات سێشەممە، سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پرسه‌ هه‌ڵپه‌سێدراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند گفتوگۆیان كرد.

کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی چوارشەممە، سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح بە یاوەری وەزیری دارایی عێراق، فوئاد حوسێن گەیشتە باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و لە لایەن سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و جێگری سەرۆک وەزیران، قوباد تاڵەبانی پێشوازیی لێکرا و دەستیان بە کۆبوونەوە کرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×