تورکیا هێزی زیاتر ڕەوانەی هه‌رێمی كوردستان دەکات
  2019-09-19       708       
حکومەتی تورکیا بۆ درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان هێزی زیاتر ڕەوانە دەکات.

ئاوێنه‌: تورکیا بەمەبەستی جێبەجێ کردنی قۆناغی سێهەمی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی خۆی لە خاکی هەرێمی کوردستان دژ بە چەکدارانی پەکەکە هێزی زیاتر ڕەوانەی هه‌رێمی كوردستان دەکات.

ئاژانسی ئەحوال بڵاوی کردەوە دوێنی بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کونفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە هێزی نوێی تورکیا کە لە کۆماندۆکانی ئەو وڵاتە پێکهیاتوون ڕەوانەی باکووری عێراق دەکرێن.

ئامانجی ئۆپەراسیۆنی چەنگ ڕووبەڕوو بوونەوەی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانە کە لە هه‌رێمی كوردستان جێگیر بوونەوە و ئەم ئۆپەراسیۆنە لە 23ی ئایارەوە دەستی پێکردووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×