رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان نامەیەك بۆ سەرۆكی هەرێم دەنێرێت
  2019-09-19       524       

رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە نامەیەكدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دەڵێت: "هاونیشتمانیان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان ‌و دۆستەكانمان چاوەڕوانی ئەوەمان لێدەكەن پارێزگاری لە مافە دەستوورییەكان بكەین."

ئاوێنه‌: عومەری سەید عەلی، وەڵامی نامەی پیرۆزبایی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەداتەوە كە بەهۆی هەڵبژاردنەوەی بە رێكخەری گشتیی بزووتنەوەكەی ئاراستەی كردبوو, دەڵێت:" زۆر سوپاسی پەیامی پیرۆزبایی ‌و هەڵوێستی برایانەتان دەكەم، پشتیوان بە خوای گەورە و ئیرادەی میللەتەكەمان هەوڵبدەین یەكهەڵوێستی هێزە سیاسییەكان دەستەبەربكەین بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان بگەیەنینە كەناری ئارامی."

ئاماژەی بەوەشكردووە: "هاونیشتمانیان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان ‌و دۆستەكانمان چاوەڕوانی ئەوەمان لێدەكەن پارێزگاری لە مافە دەستوورییەكان بكەین و لە ناوخۆشدا بە هەنگاوەكانی چاكسازی و دەستەبەركردنی دادپەروەری هەرێمی كوردستان بەهێزبكەین."
 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×