شاڵاو كۆسرەت ڕەسول: ئیدانەی رێگری كردن لە مەحمود سەنگاوی ده‌كه‌م
  2019-09-19       1159       

شاڵاو كۆسرەت ڕەسول، ئیدانەی رێگری كردن لە مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە دەكات بە چوونە ناوشاری هەولێر و رایده‌گه‌یه‌نێت " هەولێر هی هیچ گروپ و تاقمێك نییە".

شاڵاو كۆسرەت ڕەسول،  ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ولێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: "زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ لەبازگەی سماقوڵی ڕێگری لەهاتنی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرا بۆ هەولێر".

ئاماژەی بەوەشكردووە "ڕێگری كردن لەكاك مەحمود تەنها ڕێگری كردن نییە لە كەسایەتییەك بەڵكو  ڕێگرتنە لە هەموو هاووڵاتیەك و خەباتگێڕێكی كورد، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە مەڵبەندی هەولێر ئیدانەی ڕێگری كردن لەهەڤاڵ مەحمود سەنگاوی دەكەین و دژی قۆرخكردنی هەولێرین لەلایەن لایەنێكی سیاسی".

جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ "دووپاتی دەكەینەوە كە هەولێر هی هیچ گروپ و تاقم و لایەنێك نییە، هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستانەو ڕێگری كردن لە خەڵكی و تۆخكردنەوەی دوو ئیدارەیی خەریكە دەبێتە دیاردە و هەرگیز مایەی قبوڵكردن نییەو دەبێ بنبڕ بكرێ".  
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×