تورکیا: ده‌مانه‌وێت هاوشێوەی هەرێمی کوردستان بنکەی سەربازیی لەباکوری سوریا دابمه‌زرێنین
  2019-09-19       919       

وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند ''دەیانەوێت هاوشێوەی هەرێمی کوردستان ژمارەیه‌ک بنکە و بارەگای سەربازیی لەباکوری سوریا  جێگیر بکەن''.

ئاوێنە: خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاند'' سوپای وڵاتەکەی ژمارەیه‌ک بنکەی چاودێریی لە رۆژهەڵاتی فورات لە سووریا جێگیر دەکات بە مەبەستی بەرەنگاربونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)''.

ئاکار روونی کردوەتەوە؛ ''تورکیا دەیەوێت بە قوڵایی 30 بۆ 40 کیلۆمەتر لە سنوورەکانی نێوان سووریا و وڵاتەکەی پێگەی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ ئەمەریکا دابمەزرێنێت''.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا وەزیری بەرگریی تورکیا رەخنەی لە ئەمەریکا گرتووە بۆ ئەوەی هاوکاریی تەواوەتی سوپای وڵاتەکەی ناکات بۆ گەشت کردنی هاوبەش بە درێژایی 440 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی سووریا و تورکیا.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×