یەكێتی: ئێمەش رێگریی لەسەرۆكی هەرێم‌و حكومەت دەكەین
  2019-09-19       3065       

یەکێتی لەبەرامبەر رێگریكردن لەمەحمود سەنگاوی بۆ چونە هەولێر، بازگەکانی ئاگادار کردوەتەوە کە رێگریی لەهاتنی بەرپرسانی باڵای پارتی بکرێت بچنە زۆنی سەوزەوە، فراكسیۆنی یەكێتی-ش دەڵێت "ئێمەش رێگریی لەسەرۆكی هەرێم‌و حكومەت دەكەین".

 

ئاوێنە: پاش ئەوەی ئەمڕۆ لە بازگەی دێگەڵە، هێزە ئەمنیەکانی پارتی رێگریان کرد لەوەی مەحمود سەنگاوی بچێتە هەولێر.  فراكسیۆنی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "هەركەسێك رێگریی لەمەحمود سەنگاوی كردوە، ئەگەر سەرۆكی هەرێمە یان سەرۆكی حكومەتە، ئەوا دڵنیابن لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی رێگری لەسەرۆكی هەرێم و حكومەت دەكەین، بچنە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی".

راشیگەیاند "لێكۆڵینەوە لەروداوەكە دەكەین بزانین ئەو رێگریە بەبڕیاری كێ بووە، بۆ ئەوەی ئێمەش بەرچاومان رون بێت". 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×