واشنتۆن؛ لە روداوێكی تەقەكردندا كەسێك كوژراو پێنجی دیكە بریندار بون
  2019-09-20       433       

لەڕوداوێكی تەقەكردندا لەنزیك كۆشكی سپی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا، كەسێك كوژراو پێنجی دیكەش بریندار بون.

ئاوێنە: ستیوارت ئیمەرمان، وتەبێژ بەناوی پۆلیسی واشنتۆنەوە لە لێدوانێكدا بۆ میدیا ناوخۆییەكانی ئەمریكا رایگەیاند، لەئەنجامی روداوی تەقەكردنەكە شەش كەس بریندار بون و دواتر یەكێكیان گیانی لەدەست داوە.

وتەبێژەكەی پۆلیس وردەكاری زیاتری لەبارەی روداوەكەوە نەدركاندو ناسنامەی قوربانییەكانیشی ئاشكرانەكرد تەنها ئەوە نەبێت كە وتی؛ كوژراوەكە پیاوە.

كەناڵی ئەی بی سی ئەمریكی چەند وێنەیەكی شوێنی روداوەكەی بڵاوكردەوە كە تێیدا بڵاوكردنەوەیەكی چڕی پۆلیس و ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن دەبینرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×