وەزیری دەرەوەی ئێران: نەوتی عەرەب لە خوێنی عەرەب بۆ ئەمریكا گرنگترە
  2019-09-20       617       

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سیاسەتی ئەمریكا سەبارەت بە شەڕی یەمەن نیشانی دەدات كە ئەو وڵاتە نەوتی بەلاوە گرنگترە تاوەكو خوێنی مرۆڤەكان.
ئاوێنە: محەمەد جەواد زەریف، ئەمڕۆ هەینی، لەتویتێكدا نوسیەیەتی، خوێنی عەرەب بەرامبەر بە نەوتی عەرەب، ئەولەویەتی سیاسەتی ئەمریكایە.


وتوشیەتی"ئەو سیاسەتەش واتە؛ چوارساڵ بۆردومانكردنی كوێرانەی یەمەن، 100 هەزار كوژراوی یەمەنی، 20 ملیۆن یەمەنی توشبو بە بەدخۆراكی، 2.3 ملیۆن یەمەنی تشبو بە پەتای كۆلێر، هەمو ئەمانەی بەواتای بەخشینی دەسەڵاتی تەواوە بە تاوانكاران."


محەمەد جەواد زەریف هێمای بۆ ئەوە كردوە كە وێڕای ئەمانە ئەمریكا، وەڵامی یەمەنییەكان بە هێرشكردنە سەر دامەزراوە نەوتییەكانی سعودیە بە واتای "هەڵسوكەوتێكی شەڕانی" قبوڵنەكراو لێكدەداتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×