بەرپرسێكی لقی
چواری پارتی لەسلێمانی، جۆری ئەو ئۆتۆمبێلە ئاشكرادەكات كە درەنگانی شەوی رابردو
لێیەوە تەقە لە بارەگای لقەكەیان كراوە.
ئاوێنە: درەنگانێكی
شەوی رابردو لە ئۆتۆمبێلێكەوە تەقە لە لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی
کرا، به‌ڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.
له وه‌ڵامی ئه‌و ته‌قه‌یه‌ش، پاسه‌وانه‌كانی لقی چوار ته‌قه‌یان كردوەو
تا ئێستاش لایه‌نه پەیوەندیدارەكان هیچ رونكردنه‌وەیەكیان لەوبارەیەوە نەداوە.
كامەران غەریب، كارگێڕی لقی چواری پارتی،
ئەمڕۆ هەینی، بە میدیای رەسمی حزبەكەی راگەیاندوە، تەقەكان لەنێو ئۆتۆمبێلێكی جۆری
"فۆرد قەمەرەی رەنگ رەش"ەوە لە بارەگانی لقەكەیان كراوە.
كامەران غەریب
وتویەتی"سەعات 12:27 خوله‌كی شه‌و ئۆتۆمبێلێكی جۆری فورد قه‌مه‌ره ره‌نگی ره‌ش
گه‌یشته به‌رده‌م باره‌گای لقی چواری پارتی و ده‌سترێژی له باره‌گاكه‌مان كردوه‌و
به خۆشحاڵیه‌وه زیانی گیانی نه‌بوه‌و پاسه‌وانه‌كانی لقیش وه‌ڵامی ته‌قه‌كه‌ره‌كانیان
داوه‌ته‌وه."
وتوشیەتی"ئه‌و
شوێنه كامێرای لێیه‌و ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ده‌ركه‌وتوه‌و ئێمه‌ش لایه‌نه ئه‌منییه‌كان
و پۆلیسی سلێمانیمان له‌و روداوه ئاگادار كردۆته‌وه."
ئەوەشی خستۆتەڕو"تا ئێستا پۆلیس و ئاسایش هه‌ڵوێستی فه‌رمیان
نییه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له قۆناغی سه‌ره‌تاییدان و به‌ر‌ده‌وامن."