یەكێتی مامۆستایان داوا لەحكومەت دەكات چارەنوسی موچە پاشەكەوتكراوەكان یەكلایی بكاتەوە
  2019-09-20       735       

سبەی شەممە 21ی ئەیلول یەكەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2019-2020 لەخوێندنگاكانی هەرێمی كوردستان لێدەدرێت و بەو بۆنەیەشەوە یەكێتی مامۆستایان داوای یەكلاكردنەوەی چارەنوسی موچە پاشەكەوتكراوەكان لەحكومەت دەكات.

ئاوێنە: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن لە مامۆستایان و قوتیان دەكات و ژمارەیەك داواكاریش دەخاتە بەردەم حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لە راگەیەندراوەكەدا یەكێتی مامۆستایان داوای لەحكومەت كردوە كە چارەنوشی موچە پاشەكەوتكراوەكان یەكلایی بكاتەوە.

هەروەك داواشی كردوە مامۆستایانی گرێبەست بەپێی رێنماییەكان و خزمەتی شایستەیان بكرێنە هەمیشەیی.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا یەكێتی مامۆستایان داوای كردوە راگرتنی پلە بەرزكردنەوە هەڵبگیرێت پڕۆسەكە بەپێی یاسا دەست پێبكاتەوە.

هەروەها داواشی كردوە كە بایەختی تەواو بدرێت بە خوێندنی كوردی لە ناوچە دابڕێنراوەكان كە ئەو پڕۆسەیە فاكتەری بنەڕەتی چەسپاندنی كوردستانیبونی ئەو دەڤەرانەیە.

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×