2019-09-20   1426     
لەتیف شێخ عومەر
وتەبێژی یه‌كێتی ئاشكرای ده‌كات كه مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی جه‌ختی له‌جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی كردۆته‌وه.
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌شاری سلێمانی كۆبوه‌وه‌و دوای کۆتایهاتنی کۆبونەوەکە، لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتی ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی رونكرده‌وه.
ناوبراو رایگه‌یاند، "جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنی سیاسی‌و ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی په‌یوه‌یسته به‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌وه زه‌مانه‌تی درێژه پێدانی رێكه‌وتنه‌كانمانه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختمان له‌وه كرده‌وه پابه‌ندی رێكه‌وتنی خۆمان ده‌بین له‌گه‌ڵ پارتی، هه‌رچیه‌ك له‌ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا هه‌یه جێبه‌جێ بكرێت".
له‌باره‌ی پرسی كه‌ركوكه‌وه وتی، "رێكه‌وتنێكمان هه‌یه له‌باره‌ی كه‌ركوك، لیژنه‌یه‌كشمان هه‌یه له‌وباره‌یه‌وه كه موتابعه‌ی ئه‌وه بكات‌و چی پێویسته بكرێت".