2019-09-20   503     
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ماوه‌یسیستمی زانكۆلاین بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر درێژده‌كاته‌وه.
ئاوێنه: عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، له‌پێناو پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به‌ده‌رچوانی 12ی ئاماده‌یی‌و بۆ ئه‌وانه‌ی تا ئێستا فۆڕمی زانكۆلاین-یان پڕنه‌كردۆته‌وه، بڕیاردرا ماوه‌ی زانكۆلاین 24 كاتژمێری دیكه، واته تا كاتژمێر 12ی شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 21-9-2019 درێژبكرێته‌وه.
راشیگه‌یاندووه، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به‌ده‌رچوان كه به‌هه‌ر هۆكاربێت نه‌یانتوانیوه فۆرمی زانكۆلاین پڕبكه‌نه‌وه، له‌ئێستادا ده‌توانن سودمه‌ندبن له‌م ده‌رفه‌ته‌و فۆرمی زانكۆلاین پڕبكه‌نه‌وه.