پەرلەمانتارێك ناوەڕۆكی دانوستانەكانی نێوان بەغداو هەولێر ئاشكرادەكات
  2019-09-21       1598       

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق ناوەڕۆكی كۆبونەوەو دانوستانەكانی ئەم دواییەی نێوان هەولێرو بەغدا سەبارەت بە پرسی نەوت و بودجە ئاشكرادەكات.

ئاوێنە: حەسەن ئاڵی، پەرلەمانتاری یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم"ی راگەیاند"حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڵێنی داوە 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی سۆمۆ بكات و هەروەها داهاتی مەرزە سنورییەكانیش رادەست بكات بە مەرجێك."

حەسەن ئاڵی وتوشیەتی"حكومەتی هەرێم جەختی كردۆتەوە كە 24 ملیار دۆلاری كۆمپانیا نەوتییەكان قەرزارە ئەوەش بەهۆی بڕینی بودجەی ساڵانی 2014 و 2015و 2016 و 2017ی هەرێمەوە لەسەردەمی حكومەتەكانی مالیكی و عەبادیدا."

هەروەك هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە هەرێمی كوردستان داوای كردوە ئەو بڕە قەرزە دەبێت بكەوێتە ئەستۆی بەغدا، چونكە هەرێمی كوردستان ناچار بوە لەپێناو دابەشكردنی موچەی فەرمانبەراندا، گرێبەست لەگەڵ ئەو كۆمپانیا نەوتییانەدا بكات كە قەرزەكەیان لای هەرێمە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشداوە كە پێشكەوتنێكی زۆر لە دانوستانەكاندا هەیەو وەفدی حكومەتی ئیتیحادی كە بەم دواییە سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردوە، بەڵێنیان داوە كە ئەو بابەتە بخەنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.

وتوشیەتی"ئەگەری هەیە بەغدا ئەو بڕە پارەیە(20 ملیار دۆلار) بە چەند جارێك بداتە هەرێم و لەبەرامبەردا حكومەتی هەرێم بەڵێنی داوە ئەو بڕە نەوتە خێراو رۆژانە رادەستی بەغدا بكات."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×