ئەردۆغان جارێكی تر هەڕەشە لە رۆژئاوای كوردستان دەكات
  2019-09-21       823       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا، جارێكی دیكە هەڕەشەی ئۆپەراسیۆن دژ بە یەپەگە لە رۆژئاوای كوردستان دەدكات و دەڵێت"ئەو ناوچانە لەو رێکخراوە تیرۆریستییانە کە دەستدرێژیی دەکەنە سەرمان و گرفت بۆ ناوچەکەمان دروستدەکەن، رادەماڵین و پاکدەکەینەوە."

ئاوێنە: رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ شەممە بەر لە بەڕێکەوتنی بەرەو نیویۆرک، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە بارەی ھەنگاوەکان لە خۆرھەڵاتی فورات وتی"ئەو ناوچانە لەو رێکخراوە تیرۆریستییانە کە دەستدرێژیی دەکەنە سەرمان و گرفت بۆ ناوچەکەمان دروستدەکەن، رادەماڵین و پاکدەکەینەوە. باوەڕمان بەمجۆرەیە."

ئەردۆغان وتی"لە ئێستادا لە ناوچەکەمان داعش گەیشتۆتە خاڵی نەمان. ئێستا رێکخراوێکی دروستکراویان ھێناوەتە دی، ھێزەکانی سوریای دیموکرات واتە ھەسەدە. لە راستیدا ئەوە ھەڵخەڵەتێنەرە، ئەوە بۆ پەردەپۆشکردنە. ئەوانە ھیچ جیاوازیان نییە لەگەڵ پەیەدە و یەپەگە. دەتوانین بڵێین ئەوە چەتری رێکخراوی تیرۆریستییە."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×