رێکخراوی بەدر: عێراق لەئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ ئەمریکا پشتگیری لەئێران دەکات
  2019-09-21       2017       
سەرکردەیەکی دیاری رێکخراوی بەدر رایگەیاند ''عێراق ئامادەیە لەگەڵ ئەمریکا بجەنگێت لەکاتی هەڵگیرسانی جەنگ لەنێوان ئەمریکا و ئێران''. 

ئاوێنه‌: لە میانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا پەرلەمانتار کەریم عەلیوی، سەرکردە لە رێکخراوی بەدر ئاماژەی بەوە دا کە عێراق بەشداری شەڕ دەکات لە دژی ئەمریکا لەگەڵ ئێران و وتی، ''گەر ئەمریکا لەدژی ئێران جەنگ رابگەیەنێت، ئەوکات عێراق بەبێ مۆڵەتی ئەمریکا و ئێران بەشداری شەڕەکە دەکات''.

هاوکات عەلیوی وتیشی، ''حکوومەت قبووڵی بکات یاخود نا عێراق بەشداری ئەوشەڕە دەبێت، بەو پێیەش شەریک روودەدات لەناو عێراق لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان. گەلی عێراق بیڕوباوەڕی عەقائیدی هەیە لەگەڵ ئێران بۆیە ئەمنییەتی سەربازگە و هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لەلایەن گەلی عێراقەوە دەخرێتە مەترسییەوە''.

ئەو پەرلەمانتارەی بەدر راشدەگەیەنێت کە مەرج نییە هێزە عێراقییەکان رووبەڕووی ئەمریکییەکان ببنەوە و وتیشی، ''حيشدی شەعبی رووبەرووی هێزەکانی ئەمریکا دەبێتەوە بە شێوەیەک تەنانەت حکوومەتی عێراقیش ناتوانێت رێگری لە حەشد بکات''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×