پەرستارێکی كورد لە کاتی ڕزگاکردنی منداڵیک گیانی لەدەست دا
  2019-09-21       1593       
ئاکۆ زەندی، پەرستاری بەشی (ICU)ی نەخۆشخانەی سنە لە کاتی ڕزگارکردنی منداڵێک لە رووداوێکی سووتاندا، خۆی گیانی لەدەست دا.

ئاوێنه‌: ئەو پەرستارە کوردە لە باخێکی نزیکی سنە پاش ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە و هەوڵدان بۆ یارمەتی و ڕزگاکردنی گیانی منداڵێک، خۆی تووشی سووتان بووە و پاش چەدن ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، سەرەنجام گیانی لەدەست داوە.

ئاکۆ زەندی یەکێک لە خوێندکاران و پەرستارانی دڵسۆزی نەخۆشخانەی سنە بووە و ئەو کارەی لە کاتی دەوام و ئەرکدا نەبووە.

مەرگی ئەو گەنجە پەرستارە کوردە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاردانەوەی زۆری هەبووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×