2019-09-21   1351     
سه‌رۆكی ئه‌مریكا لەبارەی چوونە ناو ئێران و داگیرکردنی رایگەیاند، ''ئاسانتترین كار له جیهان ئه‌وه‌یه بچینه ناو ئێران، پێموایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كسه‌ر ناچینه ناو ئێران نه‌رمییه‌كی زۆر ده‌نوێنم''.
ئاوێنه: لەمیانی کۆنگرەیەکی هاوبەش لەگەڵ سکۆت مۆریسن، سەرۆک وەزیرانی ئوستراڵیا لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی چوونە ناو ئێران رایگەیاند، ''ئاسانتترین كار له جیهان ئه‌وه‌یه بچینه ناو ئێران, پێموایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كسه‌ر ناچینه ناو ئێران نه‌رمییه‌كی زۆر ده‌نوێنم''.
هاوکات تره‌مپ سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا رایگه‌یاند، ''ئه‌و سزایانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر ئێران، زۆر له‌وانه‌ی پێشووتر تێپه‌ڕیوون'' و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له‌و باوه‌ڕه‌دان سزادانی ئێران سوودی ده‌بێت و وتیشی، ''اسانتترین كار له جیهان ئه‌وه‌یه بچینه ناو ئێران، پێموایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كسه‌ر ناچینه ناو ئێران نه‌رمییه‌كی زۆر ده‌نوێنم''.
لەلایەکی دیکەوە گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران كه ده‌مێكه به‌رده‌وامه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئێرانی به‌به‌رپرسیاری هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سه‌ر به كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی سعوودیه (ئارامكۆ) له‌قه‌ڵه‌مدا هێنده‌ی دیكه گرژییه‌كان ئاڵۆز بوون.
سه‌رۆكی ئەمریکا ئاماژه‌ی به‌وه دا رۆبه‌رت ئۆبرایه‌ن، راوێژكاری نوێی ئاسایشی نیشتمانی له كاتێكدا نوێنه‌ری تایبه‌تی كاروباری بارمته‌گیراوان بووه رۆڵێكی گرنگی گێڕاوه بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌مریكییه ده‌ستگیركراوه‌كان بۆ ئه‌مریكا.