2019-09-21   1782     
ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی هۆشداریدا له‌وه‌ی مه‌رج له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی ئێران بكرێت، وتی، ''ئه‌م شه‌ڕه ئه‌گه‌ر رووبدات كۆماری ئیسلامی سعودیه له‌ناو ده‌بات، داوای له ریاز و ئیماراتيش كرد، له‌بری ئه‌وه‌ی پێداویستی به‌رگری ئاسمانی زیاتر بكڕن، پێویسته شه‌ڕی یه‌مه‌ن رابگرن''.
ئاوێنه: حه‌سه‌ن نه‌سروڵا, ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی رایگه‌یاند، ''كڕینی پێداویستی نوێی به‌رگری هه‌روه‌ك كڕینی فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان سودی بۆ ئارامی سعودیه نابێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له هێرشه‌كانی 14ی ئه‌یلول بۆ هێرشكردن بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی به‌كار هات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م فڕۆكانه توانای زۆریان هه‌یه و گۆڕینی ئاراسته‌یان هه‌یه''.
نه‌سروڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، شه‌ڕ دژی ئێران، یاری نییه چونكه له‌ناوتان ده‌بات، ئێوه ماڵتان له شوشه‌یه و ئابووریتان له‌شوشه‌یه هه‌روه‌ك شاره شوشه‌ییه‌كانی له ئیمارات دروستكراوه، وتیشی، ''ئه‌م هێرشه هه‌ر له سه‌ره‌تادا به‌رهه‌می نه‌وتی سعودیه‌ی كرده نیوه''.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی سه‌ر به ئارامكۆ، هێز و توانای هاوپه‌مانانی ئێران ده‌رخست.
روونی كرده‌وه، كڕینی سیسته‌می نوێی به‌رگری بۆ پاراستنی بواری ئاسمانی سعودیه، خه‌رجییه‌كی زۆری ده‌وێت و سوودی نییه، بۆیه كه‌مترین خه‌رجی بۆ سعودیه و ئیمارات ئه‌وه‌یه شه‌ڕی یه‌مه‌ن بوه‌ستێنن.