حکوومەتی هەرێم داوای ٢٤ ملیار دۆلار له‌ عێراق دەکات
  2019-09-21       1073       
پەرلەمانتارێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رادەگەیەنێت ''بەپێی کوالیس و کۆبوونەوەکانی ئەم دواییانە هەرێم داوای ٢٤ ملیار دۆلار لە حکوومەتی ناوەند دەکات لەبەرامبەر رازیبوون بە ناردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت''.

ئاوێنه‌: لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا حەسەن ئاڵی، پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتیمان کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر وەرگرتنی ٢٤ ملیار دۆلار ئامادەیی خۆی نیشانداوە بە رادەستکردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بە کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی تایبەت بە بازرگانیکردنی نەوت.

هاوکات حه‌سه‌ن ئاڵی دەڵێت، ''حکوومەتی کوردستان ٢٤ ملیار دۆلار قەرزاری کۆمپانیاکانی نەوتە بەهۆی بڕینی بەشە بودجەی ساڵانی ٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦، و ٢٠١٧ لەلایەن حکوومەتەکانی مالیکی و عەبادی''.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند ''پێویستە حکوومەتی ناوەند ئەم بڕە پارەیە بدات بە حکوومەتی هەرێم چونکە سەرجەم ئەو قەرزانە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران وەرگیراوە''.

لەلایەکی دیکەوە ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، ''بەرەوپێشڤەچوونێکی گەورە هەیە لە دانوستاندنەکان. حکوومەتی ناوەند شاندێک پێکدەهێنێت و سەردانی هەولێر دەکات بە سەرۆکایەتی فالح فەیاز و محەمەد هاشمی، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیران عادل عەبدولمەهدی. چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەکانی داهاتوو بڕە پارەکە بە چەند جارێک رەوانەی هەرێم بکرێت و رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتیش رادەستی سۆمۆ بکرێت''.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×