وەزیری ناوخۆ: هەر کەسێک لەپشت تەقەکردن لەبارەگای حیزبەکان بێت سزا دەدرێت
  2019-09-21       824       
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەر کەس و لایەنێک لەپشت تەقەکردن لە بارەگای حیزبەکان بێت، سزادەدرێت و دەدرێتە دادگا.
  
ئاوێنه‌: رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی تەقەکردن لە بارەگای حیزبەکان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "هەر کەسێک پێچەوانەی یاسا بجوڵێتەوە و بێڕێزی بەرامبەر بارەگاکان بکات، ئەوە پێچەوانەی سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. لەبەرئەوە هەر کەس و لایەنێکی لەپشتبێت دەبێت بەپێی یاسا چارەسەربکرێت و تاوانباران بدرێنە دادگا".
 
سەبارەت بە رووداوەکەی سماقووڵی و رێگریکردن لە مەحموود سەنگاوی، رێبەر ئەحمە وتی "رووداوەکە هیچ دەستێکی لەپشتەوە نەبووە و چارەسەردەکرێت، هەروەها لێکتێگەیشتنێکی باشمان لەگەڵ لایەنەکان هەیە".
  
لە چەند رۆژی رابردوو و دوای "رێگەگرتن لە هاتنی مەحموود سەنگاوی" لە بازگەیەکی سماقووڵی، تەقە لەبارەگاکانی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی و هەولێر کرا و ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە. 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×