حكومەتی عێراق مانگانە 3 ملیۆن دۆلار بۆ خواردن و دەرمانی تیرۆریستانی داعش خەرج دەكات
  2019-09-21       620       

سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقرایده‌گه‌یه‌نێت ''ژمارەی بەندكراوان بە تۆمەتی تیرۆر لە بەندینخانەی ناسریە نزیكەی 11 هەزار تیرۆریستە و لەو ژمارەیەش شەش هەزار و 373 یان سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە كە 176 كەسیان هەڵگری رەگەزنامەی بیانین''.

ئاوێنه‌: حاكم زاملی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگه‌یاند ''ئەوەی جێی سەرسوڕمانە لە ساڵی 2018 تەنها 37 لەو تیرۆریستانە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سه‌پێنراوه‌ و لە 2019 دا هیچ سزایەك جێەبجێ نەكراوە.

ناوبراو راشیگەیاند: ''ئەو تیرۆریستانە بوونەتە بارگرانی بەسەر حكومەتی عیراقەوە و تێچووی دابینكردنی خواردن و دەرمانی رۆژانە بۆ ئەو تیرۆریستە بەندكراوانە 100 هەزار دۆلارە كە لە مانگێكدا دەكاتە 3 ملیۆن و لە ساڵێكدا دەكاتە 36 ملیۆن دۆلار ''. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لە ساڵی 2011 ەوە ئەمریكا ئەو بەندینخانانەی تەسلیمی حكومەتی عیراق كردۆتەوە و لەو نۆ ساڵەدا حكومەتی عیراق بڕی 324 ملیۆن دۆلاری تەنها بۆ خواردن و دەرمانی زیندانییەكان خەرجكردووە, وە لەبری ئەوەی تیرۆریستان خزمەتبكرێن دەبوو ئەو بڕە پارەیە تەرخانبكرایە بۆ دروستكردنی قوتابخانە و دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×