هەشت كارمەندی رووداو لەسلێمانی دەستلەكاردەكێشنەوە
  2019-09-21       3893       
ماوەیەكە هیوا جەمال كراوەتە سەرپەرشتیاری نووسینگەی سلێمانی لەكاتێكدا (كاوە ئەمین)یش بەڕێوەبەری نووسینگەیە، بۆیە كۆتایی هەفتەی رابردوو دوو مۆنتێر و نەوزاد مەحمود، بەرپرسی بەشی هەواڵی نوسینگەی سلێمانی رووداو دەستیان لەكاركێشاوەتەوە.

ئاوێنه‌:  ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی نوسینگەی سلێمانی ڕووداو رونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ تیادا هاتووه‌ ''ماوەیەکە هەندێک تێبینیمان هەبوو لەسەر شێوازی کارکردن و بەرێوەبردنی ئۆفیسەکە و بەڕێوەبەری دەستگاکەمان بەنامەیەک ئاگادارکردەوە بۆ ئەوەی کەموکوڕییەکان چاک بکرێن, بەڵام بەداخەوە لەجیاتی ئەوەی وەڵامێکی دروست بدرێینەوە بۆ ئەوەی کەموکوڕییەکان چاک بکرێنەوە،  نامەکەمان بە هەڵگەڕانەوە لە دەستگاکە لەقەڵەمدرا ''.

ده‌قی روونکردنەوەکه‌
ئێمە ژمارەیەک کارمەندی نوسینگەی سلێمانی تۆڕی میدیایی رووداو. ماوەیەکە هەندێک تێبینیمان هەبوو لەسەر شێوازی کارکردن و بەرێوەبردنی ئۆفیسەکە و بەڕێوەبەری دەستگاکەمان بەنامەیەک ئاگادارکردەوە بۆ ئەوەی کەموکوڕییەکان چاک بکرێن. بەڵام بەداخەوە لەجیاتی ئەوەی وەڵامێکی دروست بدرێینەوە بۆ ئەوەی کەموکوڕییەکان چاک بکرێنەوە.نامەکەمان بە هەڵگەڕانەوە لە دەستگاکە لەقەڵەمدرا. هەربۆیە دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵمان راگەیاند.

بۆئاگاداری هەموو لایەک

سامان بەشارەتی
هاوکار یاسین
جەمال ئەحمەد
خونچە تەها
ئاوارە عەبدوڵا
نەوزاد مەحمود
پشتیوان محەمەد
سەلام ناسر
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×