ئەردۆغان: دەمیرتاش ئازاد ناكەین
  2019-09-21       1883       

رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا لەوەڵامی ئەو بانگەوازانەی بۆ ئازاد كردنی سیەلاحەدین دەمیرتاش‌و چیگەن یوكسەكداغ هاوسەرۆكانی پێشوی هەدەپە، دەڵێت "ئەوان ئازاد ناكەین".


ئاوێنە: ئەردۆغان بەتوندی رەخنەی لەوانە گرت كە داوای ئازادكردنی سەلاحەدین دەمیرتاش‌و قیگەن یوكسەكداغ هاوسەرۆكانی پێشوی هەدەپە دەكەن كە بەهۆی كەیسێكی نوێوە جارێكیتر دادگایی‌و زیندانی كراونەتەوە، ئەو وتی "هەتا هەتایە دەیانخەینە زیندان‌و دەست بەسەریان دەكەین لەبەرئەوەی بونەتە هۆكاری كوژرانی 35 كەس لەئامەد لەبیر ناكات‌و ئازادیان ناكەین".


 وتیشی "پێویست ناكات دەوڵەت بەدوای بكوژەكاندا بگەڕێت، لەبەرئەوەی بكوژەكان لەناو پەرلەمانی توركیادان".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×