سعودیە: ئەگەر رۆڵی ئێران لەهێرشەكەدا بسەلمێت وەڵامێكی گونجاوی دەدەینەوە
  2019-09-21       1027       

لەگەڵ گرژبونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان تاران‌و ریازدا‌و رۆڵی گریمانەیی ئێران لەهێرشكردنە سەر دامەزراوە نەوتییەكانی ئارامكۆ لەسعودیە، وەزیرێکی سعودییە دەڵێت "ئەگەر رۆڵی ئێران بسەلمێت لەو هێرشانەدا، وەڵامێكی گونجاوی دەدەینەوە".

ئاوێنە: عادل جوبێر، وەزیری راوێژكاری كاروباری دەرەوەی شانشینی سعودیە رایگەیاند "ئەگەر ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی تیمی سعودی یەكلایبكاتەوە كە هێرش كردنە سەر دامەزراوە نەوتییەكانی ئارامكۆ لەباكورەوە ئەنجامدرابێت، ئەوا بەرپرسیاریەتی هێرشەكە دەكەوێتە ئەستۆی ئێران".

راشیگەیاند "سعودیە بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان هەنگاوی گونجاو دەنێت بۆ ئەوەی ئاسایش‌و ئارامی خۆی دابین بكات".


 جوبێر ئاماژەی بەوە كرد كە دڵنیان هێرشەكە لەیەمەنەوە ئەنجام نەدراوەو لەباكوری سعودییە بوەو لەگفتوگۆشدان لەگەڵ هاوپەیمانەكانیان سەبارەت بەچۆنیەتی وەڵامدانەوەی ئێران.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×