ئەمەریكا هێزی زیاتر رەوانەی كەنداو دەكات
  2019-09-22       751       

ئەمەریكا رایگەیاند لەسەر خواستی سعودیەو ئیمارات هێزی زیاتری سەربازی رەوانەی ناوچەی كەنداو دەكات، وەزیری بەرگری ئەمەریكا دەڵێت "ئەمەریکا بەدوای شەڕ كردن لەگەل ئێراندا ناگەڕێ‌، بەڵام بۆ هەمو ئەگەرێك ئامادەیە".


ئاوێنە: مارك ئاسپێرز، وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند دۆنالد ترامپ رەزامەندی نواندوە لەسەر رەوانە كردنی هێزی زیاتر بۆناوچەی كەنداو، ئەو وتی "رەوانەكردنی سەربازانی ئەمەریكا بۆ ناوچەكە لەسەر خواستی سعودیەو ئیمارات بوە بەمەبەستی بەهێز كردنی توانای بەرگری ئاسمانی‌و موشەكیی ئەو دو وڵاتە".


وتیشی "رەوانە كردنی هێزی سەربازیی لەپێناو پاراستنی دامەزراوە نەوتییەكانی سعودیە‌و ئیماراتە".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×