ڤیدیۆی هەژێنەری دو منداڵی كورد لەعەفرین بڵاودەبێتەوە
  2019-09-22       3233       

بڵاوبونەوەی ڤیدیۆی دو منداڵی كورد لەعەفرین كە لەلایەن هێزە سورییەكانی هاوپەیمانی توركیاوە بەزۆر تەوالێتیان پێپاك دەكرێتەوە، تۆڕە كۆمەلایەتییەكانی سوریای هەژاندوە.


ئاوێنە: چالاكوانانی سوری گرتەیەكی ڤیدیۆیییان بڵاوكردوەتەوە كە چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سوری وابەستەی توركیا، دو منداڵی كوردیان ناچار كردوە تەوالێت پاك بكەنەوە‌و دەڵێن "تەوالێتی بنكەی پۆلیسی چەكدارەكانی قەڵغانی فوراتە لەناحیەی شرانی سەر بەقەزای عەفرین".


وەك لەڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت دو منداڵەكە بەنینۆك‌و دەستە بچوكەكانیان ناو تەوالێتەكەو بەلوعەو سۆندەی ئاوەكەی پاك دەكەنەوە، بەبێ‌ ئەوەی هیچ كەرەسەیەكی پاك كەرەوەیان پێبێت، بەمەبەستی سوكایەتی پێكردنیان".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×