عەلی حەمەساڵح،
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان ئەو پڕۆژانە ئاشكرادەكات كە بڕیارە
لەم وەرزەی پەرلەماندا كاریان لەسەر بكرێت و دەشڵێت؛ تا ئێستا گەندەڵی گەورە لە
دۆسیەی نەوتدا هەیەو پێویستە چاكسازی تێدا بكرێت.
ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح،
ئەمڕۆ یەكشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا باسی لەو پڕۆژانە كردوە كە لەم وەرزەی
پەرلەماندا كاریان لەسەر دەكرێت و وتویەتی"له ڕۆژانی ئاینده‌دا پرۆژه یاسای
چاکسازی له موچه‌و خانه‌نشینی و یه‌که‌ی ژمێریارییه‌کان دێته په‌رله‌مان."
ئەوەشی خستۆتەڕو"لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونێکی وردمان
له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له خاڵه سنورییه‌کان کردوه‌و خستومانه‌ته به‌رده‌ست لایه‌نی
په‌یوه‌ندیدار، ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌و
ئاماده‌کردنی پرۆژه‌ن بۆ پێداچونه‌وه به سیستمی باج و گومرگدا."
ئاشكراشیكردوە"بڕیاری
هه‌مواری یاسای وه‌به‌رهێنانیش هه‌یه، که هۆکاری گه‌نده‌ڵی گه‌وره بوه له
کوردستان و چه‌ندین که‌سی به‌ناڕه‌وا کرده ملیۆنێر."
هەروەك باسی لەوەش كردوە كە پرۆژه‌یه‌ک هەیە بۆ دروستکردنی دامه‌زراوه‌یه‌کی
ده‌رمان بۆ ڕێگری له بازرگانی ناشه‌رعی و ده‌رمانی قاچاخ، لەگەڵ بونی چه‌ندین پرۆژه‌ی دیکه.
سەرۆكی
فراكسیۆنی گۆڕان بونی ئەو پڕۆژانەی بە "هەنگاوی باش" ناوبردن و
وتوشیەتی"جێگای ده‌ستخۆشی و پشتیوانین."
بەڵام لەگەڵ
ئەوەش وتویەتی"تائێستا گرفت و گه‌نده‌ڵی گه‌وره له دۆسیه‌ی نه‌وتدا هه‌یه‌و
پێویسته به‌جدی چاکسازی له‌م دۆسیەیە‌شدا بکرێت."
عەلی حەمەساڵج لەكۆتاییدا جەختی كردۆتەوە
كە ئەوە باوەڕی تەواویانە كە هەر هەنگاوێك بۆ چاكسازی هەبێت، پشتیوانی بكەن و
وتوشیەتی"له
کوێ گه‌نده‌ڵی و که‌موکورتی هه‌بێت قسه‌ی جدی له‌سه‌ر ده‌که‌ین."