په‌رله‌مانتارێكی ره‌وتی حیكمه له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان "زیاتر له‌مافی خۆی" له‌ناو بودجه‌ی ساڵی 2019ی عێراقدا به‌ده‌ستهێناوه‌و كه به قسه‌ی ئه‌و ده‌گاته زیاتر له‌سه‌دا 20ی بودجه‌ی وڵات.
ئاوێنه: عه‌لی بدێری، په‌رله‌مانتاری ره‌وتی حیكمه، ئه‌مڕۆ(پێنجشه‌ممه)، به ماڵپه‌ڕی "سومه‌ریه‌نیوز"ی راگه‌یاند"نادادی به‌رامبه‌ر هه‌ندێك له پارێزگاكان له بودجه‌دا كراوه‌و سته‌م له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و قوربانیان كراوه، له‌كاتێكدا هه‌ندێك له پارێزگاكان و هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌مافی خۆیانن به‌ده‌ستهێناوه."
وتیشی"پشكی هه‌رێمی كوردستان دوای زیادكردنه‌كان بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران یاخود بۆ ته‌رخانكراوه‌كانی پێشمه‌رگه گه‌یشتۆته زیاتر له له‌سه‌دا 20ی بودجه."
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره له بودجه‌دا "غه‌در" له هه‌ندێك له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق كراوه.
له‌دانیشتنی دوێنێ چوارشه‌ممه‌دا په‌رله‌مانی عێراق بودجه‌ی گشتی 2019ی عێراقی په‌سه‌ندكرد.