بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هۆشداری ده‌داته قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران و ده‌ڵێت؛ له‌بری ده‌ستوه‌ردان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسرائیل، فریای ئه‌و بنكه سه‌ربازیانه‌تان بكه‌ون كه بڕیاره له‌سوریا دایانبمه‌زرێنن.
ئاوێنه: بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند؛ سیاسه‌تی ئێمه رونه‌و ناگۆڕێت و سورین له‌سه‌ر به‌رگرتن له جێگیربونی رژێمی ئێران له‌سوریا دژ به ئیسرائیل.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتوشیه‌تی"تا ئه‌و كاته‌ی من سه‌رۆك وه‌زیرانم، ده‌ست له دژایه‌تیكردنی ئه‌وانه(ئێران له‌سوریا) هه‌ڵناگرم."
دوێنێ چوارشه‌ممه رۆژنامه‌ی "ئه‌لجه‌ریده"ی چاپی كوێت بڵاویكردبوه‌وه كه قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی هێرشی موشه‌كی له‌خاكی سوریاوه بۆ سه‌ر ئیسرائیل، كاربكاته سه‌ر لاوازكردنی پێگه‌و ده‌نگی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئیسرائیل‌دا.