2019-09-25   513     
بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک پێشوازیکرد لە جۆیوزێپێ کۆنتێ، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا.
ئاوێنه: بە گوێرەی هەواڵێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق بڵاویکردەوە کە لە میانی دیدارێکدا سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەخواستی عێراق کردووە بۆ بونیادنانی پەیوەندییەکی بەھێز و فراوان لەگەڵ ئیتاڵیا و یەکێتیی ئەورووپا بە شێوەیەکی گشتی، ھەروەھا دووپاتی لە گرنگی بەردەوامی ھەماھەنگی و راوێژکردن لە نێوان ھەردوو وڵات کردووەتەوە لە بارەی پرسە جیاجیاکان، بەجۆرێک کە سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا بھێنێتە کایەوە.
شایەنی باسە ھەر لە میانی دیدارەکەدا باس لە دۆخی ناوچەکە و جیھان و پرسە ھاوبەشەکان و چۆنیەتی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات کراوە.