کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی بەریتانیا كەناراوەكانی ئێرانی جێهێشتت
  2019-09-27       525       
دوای نزیكەی دوو مانگ لە دەست بەسەرداگرتنی لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە، ئەمڕۆ كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی بەریتانیا كەناراوەكانی ئێرانی بەجێهێشتت.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی داتاكانی پێگەی “ریفینیتیف” تایبەت بە جوڵەی دەریاوانی، كەشتی نەوتهەڵگری بەریتانی “ستینا ئیمپرۆی” ئەمڕۆ هەینی٢٧-٩ -٢٠١٩، بەندەر عەسابی ئێرانی جێهێشتووە و بەرەو ئاوییە نێودەوڵەتییەكان بەڕێكەوتووە.

مانگی تەمموزی ئەمساڵ سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرداگرتنی كەشتی نەوتهەڵگری بەریتانیای لە گەرووی هورمز راگەیاند.

جێگەی ئاماژە بۆكردنە، پێشتر دەسەڵاتدارانی ئێران، ٢٣ كارمەندەكەی ئەو كەشتییەیان ئازادكردبوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×