زەحمەت نەبێت داخستنی مۆزەخانەی شارێک بۆ بەدەست تۆیە؟
  2019-09-27       4106       
ئەمنە سورەکە مۆزەخانەیە، سیمبولی شکانی زوڵمی بەعسە لەلوتکەی دڵڕەقیدا، موڵکی جەماوەری شاری سلێمانیە، بەڵام دیارە کەسێک خۆی کردوە بەخاوەنی وا بۆی هەیە دایبخات!

مۆزەخانەکانی دونیا کەڕووی شارستانیەتی وڵاتانن، یا بەپارەی باجی کۆمپانیاکان و لۆتۆ و گامبڵینگ بەڕێوەدەبرێن یان بەهاوکاری خەڵک و دەزگاو ڕێکخراوکان "دۆنەیشن" دەکرێن یان سەر بەوەزارەتی کلتور و ڕۆشنبیری حکومەتەکانن.

بەشێک لەبەڕێوەبەرانی ئەم شوێنانەش لەدونیادا خەڵکی خۆبەخش و چالاکی مەدەنین و بەچەندین ڕێگە هاوکاری بۆ مۆزەخانەکانیان کۆدەکەنەوە.

پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی ئەمنە سورەکە کەجێگای یادەوەری ئازاری شارێک و مۆزەخانەی مێژووی ئەشکەنجەیە، قفڵی بەدەست خانمێکە و ئەتوانێت لەململانێی سیاسی خۆیدا دایبخات!

ئەم پرسیارە دەبێت سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری رۆشنبیری و پارێزگاری سلێمانی وەڵامی بدەنەوە.

تێبینی: من وەک خۆم ئامادە ببم بەبەشێک لەتیمێکی خۆبەخشانە بۆ ماوەی چەند مانگێک کار لەبەڕێوبردنی ئەم مۆزەخانەیەدا بکەم بێ بەرامبەر.

رۆژنامه‌نوس توانا عوسمان
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×