كەسایەتییەكی دیاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد
  2019-01-25       3293       

ئێوارەى دوێنێ پێنجشەممە ئەکرەمى ساڵحى رەشە، یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانى شارى سلێمانى لەتەمەنی 83 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردو تەرمەکەى لە گۆڕستانی سەیوان بەخاك سپێردرا.

ئاوێنە: ئەکرەم ساڵح رەشید کە بە (ئەکرەمى ساڵحى رەشە ) ناسراوە لە 1936/1/26 لە سلێمانى لەدایک بوە، خاوەنى کتێبى "شارى سلێمانى"یە کە لەپێنج بەرگ پێکهاتوەو لە ساڵى 1987 بەرگى یەکەمى چاپکراوەو بەرگى پێنجەمى لە ساڵى 2018 لە دوتوێى 874 لاپەڕەدا بڵاوکرایەوە.


ئەکرەمى ساڵحى رەشە حەزو خولیایەکى زۆرى بۆ بەئەرشیفکردنى مێژوى کەسایەتییەکانى شارى سلێمانى هەبوەو هەر بەو هۆیەشەوە بەردەوام لە کۆکردنەوەى زانیاریدا بوە لەسەر ئەو کەسایەتییە دیارانەى لە سلێمانى ژیاون، دوێنێ رێکەوتى 2019/1/24 لە تەمەنى ٨٣ ساڵیدا بەهۆى نەخۆشییەوە کۆچى دوایی کرد.

ناوی تەواوی، ( ئەكرەم مەحمود ساڵح رەشید)ە و بە (ئەكرەمی ساڵحی رەشە) ناسراوە.

لە 25/1/1936 لە شاری سلێمانی لە دایكبوە.

نووسەر و كۆكەرەوەی كتێبی “شاری سلێمانی”یە كە چاپی یەكەمی بەرگی یەكەمی كتێبەكە ساڵی 1987 چاپكراوە و پرۆفیسۆر د. عیزەدین مستەفا رەسوڵ پێشەكی بۆ نوسیوە.

لەدوتوێی (874) لاپەڕەدا، بەرگی پێنجەمی كتێبەكە لە سەرەتای ساڵی رابردودا بڵاوكرایەوە، كتێبەكە لەسەر مێژوو و كەسایەتییەكانی شاری سلێمانی نووسراوە و نووسەر كاری لەسەر كۆكردنەوەی ئەرشیفی شارەكە كردوە. 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×