2019-09-27   851     
عه‌بدولوهاب ساعدی
عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق له‌پۆسته‌كه‌ی دور ده‌خاته‌وه‌و ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ش داوای ڕونكردنه‌وه له‌فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌كات.
ئاوێنه: به‌فه‌رمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیران‌و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، عه‌بدولوهاب ساعدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق له‌پۆسته‌كه‌ی دورخرایه‌وه‌و گواستراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی.
له‌به‌رامبه‌ردا عه‌بدولوهاب ساعدی نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیران كردووه‌و داوای ڕونكردنه‌وه‌و هۆكاری گواستنه‌وه‌كه‌ی لێده‌كات.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ر له‌ئه‌ركه‌كه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بووه سزا بدرێت‌و ره‌وانه‌ی دادگای بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌ركه‌كه‌شی به‌باشی جێبه‌جێكردووه، بۆچی پۆسته‌كه‌ی دابه‌زاندوه‌و گواستراوه‌ته‌وه.