ژێرئاوكه‌وتنی
به‌له‌مێك له نزیك دورگه‌ی "ئینوز" له ده‌ریای ئیجه، گیانله‌ده‌ستدانی
حه‌وت كۆچبه‌ری نایاسایی لێكه‌وته‌وه كه پێنجیان منداڵن.
ئاوێنە: ئاژانسی
هه‌واڵی یۆنان ANA-MPA بڵاوی كرده‌وه، یه‌كه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی
یۆنان له قۆناغی یه‌كه‌مدا جه‌سته‌ی منداڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵه‌و منداڵێكی ساوایان
دۆزیووه‌ته‌وه‌و دواتر ته‌رمی پێنج كه‌سی دیكه‌یشیان دۆزیووه‌ته‌وه كه سێیان
منداڵ و دوانیان ژنن.
هێمای بۆ ئەوەش
كردوە، روداوه‌كه نیوه‌ڕۆی دوێنێ رویداوەو تێیدا تیمەكانی ئاسایشی كەناراوەكانی
یۆنان توانیویانه 12 كه‌س رزگار بكه‌ن كه چواریان منداڵ و سێیان ژنن.
میدیاكانی یۆنان
باسیان لەوە كردوە كە 12 كه‌سه رزگاركراوه ره‌وانه‌ی دورگه‌ی "هیۆس كراون"و
ئەوانە هاوڵاتی توركیان و داوای پێدانی مافی په‌نابه‌ری سیاسی‌یان له دامه‌زراوه
په‌یوه‌ندیداره‌كانی یۆنان كردوه.