2019-09-28   510     
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، ١٢چەکداری ریکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکانیباكووری ئەنبار و رۆژئاوای سەڵاحەددین کوژران.
ئاوێنه: شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیادا ئاماژەی بەوە كردووە كە هێزە عێراقییەكان بە پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپا، ئۆپەراسیۆنێكیان دژبە پاشماوەكانی داعش لە ناوچەی ئوم توس لە بیابانەكانی شامییە ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، ١٢ تیرۆریستی داعش لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە كوژراون و حەشارگەیەكیش لە ناوچەكەدا خاپووركراوە كە تیرۆریستان بۆ خۆحەشاردان بەكاریان دەهێنا.
ئاماژە بەوە دەكرێت كە بەم دواییانە پەلامارەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆسەر ھێزە ئەمنییەكان زیادیكردووە بەتایبەتیش لە سنووری پارێزگاكانی نەینەوا، ئەنبار، دیالە، سەڵاحەددین و كەركووك.