حكومه‌تی میسر بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ حەوت کەس ده‌رده‌كات
  2019-09-28       681       

کەناڵی ئەلحەدەس ئه‌مرۆ شەممە رایگه‌یاند: حەوت کەس لە میسر بەتاوانی ئەوەی دەستیان هه‌بووە لە کوشتنی ئەفسەرێک و شەش سەربازی سوپای ئەو وڵاتە، بڕیاری له‌سێداره‌دانیان  بۆ دەرکرا.

ئاوێنه‌: بەپیی ڕاگەیاندنی دەزگە نێودەوڵەتییەکان، حکومەتی عەبدولفەتاح سیسی زیاتر لە پانزە هەزار كه‌سی ناڕازی له‌ حکومەت، بەتۆمەتی جیاجیا زیندانی کردووە.

ژەنەراڵ عەبدولفەتاح سیسی لەساڵی ٢٠١٣ بەکودەتای محەممەد مورسی یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی میسری لەسەر دەەسەڵات لابردو پاشان بە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لەساڵی٢٠١٤ دەسەڵاتی لەو وڵاتە گرتەدەست.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×