فه‌رمانده‌ی دژه‌ تیرۆری عیراقی ده‌بێت له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا پۆسته‌كه‌ی جێبهێڵێت
  2019-09-28       1176       

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆری عیراقی به‌هۆی بوونی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر ده‌بێت له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا پۆسته‌كه‌ی جێبهێڵێت.

ئاوێنه‌: سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق رایگه‌یاندوه‌: ''فه‌ریق عه‌بدلوه‌هاب ساعدی  به‌نوسراوێك له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراقه‌وه‌ له‌پۆسته‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناو وه‌زاره‌ت و پۆستێكی تری پێده‌درێت".

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و بڕیاره‌ بۆ جیاوازی بۆچوون و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عیراقی فه‌ریقی یه‌كه‌می رووكن تاڵب شه‌غاتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌:" فه‌رمانه‌كه‌ ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ده‌رچووه‌و ده‌بێت عه‌بدلوه‌هاب ساعدی له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا پۆسته‌كه‌ی جێبهێڵێت".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×