2019-09-28   3266     
ڕۆژنامەی فینانشیەڵ تایمزی ئینگلیزی ڕاپۆرتێکی دەربارەی دۆخی ئاکەپە و جیابوونەوەی ئەحمەد داود ئۆغڵو و باباجان بڵاو کردەوە رایگهیاند ''عهلی باباجان، ئیمام ئۆغڵو دەکاتە سەرۆک كۆماری توركیا''.
ئاوێنه: یەکێک لە وەزیرەکانی پێشوی ئاکەپە رایدهگهیهنێت ''ئەگەر باباجان ٪١٠ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت و پارتەکەی ئێمەش ٪٣٥ بەدەست بهێنێت ئەوا ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو دەبێتە سەرۆک, ڕاپۆرتەکە لە لایەن ‘لاورا پیتێڵەوە‘ بڵاو کراوەتەوە، لاورا چاوی بەچەند دەسەڵاتدارێکی نێو ئاکەپە کەوتوە و چاوپێکەوتنی لەگەڵدا ئەنجام داون بەڵام ناویانی بڵاو نەکردوەتەوە تەنها بۆچوونەکانیانی بڵاو کردوەتەوە''.
بە پێی هەواڵەکە یەکێک لە وەزیرەکانی پێشوی ئاکەپە کە هەتا ئێستاش ئەندامی ئاکەپەیە ڕایگەیاندوە، ''لە نێوخۆی ئاکەپەدا هاوسەنگی ون بووە لە ئێستادا یەک کەس لە نێو پارتەکەدا دەسەڵاتدارە''.
لە ئێستادا هاوڕێ کۆنەکانی ڕەجەب تەیب ئهردۆغان مەترسیان بۆ خودی ئهرۆغان دروست کردووە، لەم بارەیەوە هەندێک دەسەڵاتداری نێو ئاکەپە ڕونکردنەوەیان بە لاورا دا, بە پێی وتەی هەندێک لە ئەندامانی ئاکەپە، ''لە ناوخۆی پارتەکە و لە نێو ئەو کەسانەی کە لە پارتەکە جیا بونەتەوە هەندێک کەس پێیان وایە کە ئێهردۆغان پەستانێکی زۆر دەخاتە سەر لایەنی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی و بە شێوەیەکی توندی نەتەوە پەرستیانە مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیاندا دەکات، نەیتوانیوە بە شێوەیەکی باش ئابوری وڵاتەکەی بەڕێوە بەرێت، هەروەها هەرکەسێک داوای گۆڕانکاری لێ کردبێت گوێی بۆ نەگرتوە و بێزاری خۆی دەربڕیوە''.
دەسەڵاتدارێکی نێو ئاکەپە کە دەست لە کار کێشانەوەی خۆی لەو پارتە ڕاگەیاندووە ئاماژەی بەوە دا، ئێمە پێمان وابوو کە نامەیەکی ئەرێنیمان لەوەوە پێ دەگات بەڵا ئەو هەموو کاتێە بیانویەکی دەێنایەوە
لە هەواڵەکەدا یەکێک لەو دەسەڵاتدارانەی نێو ئاکەپە کە دەستی لە کار کێشاوەتەوە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە ڕایگەیاند، ''هەموو جارێک پێیان وابوو کە ئهردۆغان هەنگاوێکی ئەرێنی دەنێت هەموو کاتێک بیانویەکی دەهێنایەوە، ئێمەش پێمان وابوو ئەگەر ئێمە ئەم کارەمان ئەنجام نەدایە پەشیمان دەبوینەوە''.
یەکێک لە وەزیرە کۆنەکان کە هەتا ئێستاش ئەندامی ئاکەپەیە پێی وایە کە ئیمام ئۆغڵو دەبێتە سەرۆک، هاوسەنگی و سیسیتەمی بەڕێوبردن لە نێو ئاکەپەدا ون بووە، چونکە تاکە کەسێک هەموو شتێک بە ڕێوە دەبات.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەو نا داتپەروەریە کراوە کە لەهەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا ئەنجام درا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە لە هەڵبژاردنی داهاتودا هەموو لایانگرانی ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵات لە ژێر یەک چەتردا کۆدەبنەوە.
سەرەڕای ئەو هەموو کێشانەی کە لە تورکیادا هەیە لایەنگرانی ئهردۆغان پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن بە تاوانبار دەبینن، ئەمەش ئەوە دەگەێنێت ئەگەر پارتەکەی باباجان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتودا ٪١٠ بەدەست بهێنێت و پارتی ئاکەپە ٪٣٥ بەدەست بهێنێت ئەوا ئیمام ئۆغڵو دەبێتە سەرۆک.
لە هەواڵەکەدا باس لە یەکێک لە سەرۆک شارەوانیەکانی ئیستەنبوڵ دەکرێت ئەویش ‘سەلیم تێمورجی‘ ،” زۆرینەی ئەندامانی پارتە نوێیەکان تانە لەبڕیارەکانی ئهردۆغان دەدەن بەرامبەر ئەو بڕیارانە دەوەستنەوە کە ئهردۆغان لە حکومەتدا دەریان دەکات''.
تەیمورجی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، ''قسەمان لەگەڵ زۆرینەی ئەندامانی ئاکەپە کردووە زۆرینەیان هەمان بۆچونی ئێمەیان هەیە بەڵام بە هۆی ترسەوە ناتوانن قسە بکەن''.