وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا، له‌كۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتارێکی خوێندەوەو رایگەیاند روسیا پاڵپشتی توركیا ده‌كات له‌دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام، ئەو وتی "ئه‌مریكا كوردی ڕۆژئاوا به‌كارده‌هێنێت".
ئاوێنه: سێرگی لاڤڕۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا لەوتارەکەیدا هێرشی كرده سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو ڕایگه‌یاند ''ئه‌مریكا كورده‌كان بۆ مه‌رامی سیاسی خۆی به‌كارده‌هێنێت و پێویسته كورده‌كان باش له‌وه تێبگه‌ن''.
ناوچه‌ی ئارام یه‌كێكه له‌خواستەکانی توركیا، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی کێشەی پەنابەرانی سوری لەتورکیاو کۆتایهێنان بەدەسەلاتی هێزە کوردییەکان لەرۆژئاوای کوردستان‌و رۆژهەڵاتی فوراتدا.