لە ئەڵمانیا بە چەقۆ هێرش دەکرێتە سەر ژمارەیەک ئافرەتی موسڵمان
  2019-09-28       1348       
لە شاری ئۆڵم-ی ئەڵمانیا چاڵاکییەک رێکخرا بۆ تیشک خستنە سەر هێرشەکانی سەر ئافرەتانی موسڵمان و لەمیانی چاڵاکییەکەدا هەوڵدرا بە چەقۆ هێرش بکرێتە سەر ژمارەیەک ئافرەتی موسڵمان.

ئاوێنه‌: لەمیانی چاڵاکییەکدا کە لەلایەن رێکخستنەکانی دیدی نەتەوەیی کۆمەڵگای ئیسلامی (IGMG) ئەنجامدرابوو، هەوڵدرا بە چەقۆ هێرش بکرێتە سەر ژمارەیەک ئافرەتی موسڵمان، بەڵام لەلایەن بەشداربووانەوە رێگری لێکرا و دوورخرایەوە.

لەوبارەیەوە بەکر ئاڵتاش، سکرتێری گشتی رێکخراوەکە بە توندی ئیدانەی هێرشەکە کرد و وتی، ''بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پێمان گەیشتووە، لە شاری ئوڵم لە ستاندێکی رێکخراوەکەمان هەوڵدراوە بە چەقۆ هێرش بکرێتە سەر کچەکانمان، لەسەرەتادا بە قسە هەرەشەیان لێکراوە و دواتر لەلایەن کەسێکەوە هەوڵەکە دراوە. لەو ساتەدا هێرشبەرەکە بە زمانی ئینگلیزی وتوویەتی “دەتانکوژم” و دواتر لەلایەن چەند کەسێکی سەر شەقامەکە رێگری لێکراوە''.

هاوکات ئاڵتاش رایگەیاند  ''هێرشبەرەکە دەستگیرکراوە و لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکەوە دەستیپێکردووە''.

 

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×