عێراقییەكان لە پێشی ھەموو ھاوڵاتییانی دیكەوە دێن که‌ رەگەزنامەی توركیان وه‌رگرتوه‌
  2019-09-29       900       

توركیا لەوەتەی بڕیاری ھاندانی وەبەرھێنانی بیانی لە وڵاتەكە دەركردووە، رەگەزنامەی توركی بە  2 ھەزار و 611 بیانی داوە, عێراقییەكانیش لە پێشی ھەموو ھاووڵاتییانی دیكەوە دێن.

ئاوێنه‌: وەزارەتی ناوخۆی توركیا رایگەیاندووە، ئەو بڕیارەی كە ساڵی رابردوو لەلایەن توركیاوە دەركراوە بۆ وەبەرھێنەری بیانی، بووەتە ھۆكار كە 2 ھەزار و 611 بیانی رەگەزنامەی توركی وەرگرن.

لە بەیاننامەیەكی وەزارەتەكەدا ھاتووە، عێراقییەكان لە پێشی ھەموو ھاووڵاتییانی دیكەوە دێن بەجۆرێك ژمارەیان گەیشتووەتە 327 كەس، ئەفغانییەكان بە 250 كەس و دواتر فەلەستینییەكان، مسرییەكان، لیبییەكان و ھەروەھا لوبنانییەكان دێن.

 لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2018، بۆ  ئەوەی وەبەرھێنەری بیانی روو لە توركیا بكات، ئەو وڵاتە مەرجەكانی وەرگرتنی رەگەزنامەی توركی كەمكردەوە، بەجۆرێك پێویستە لەسەر وەبەرھێنەری بیانی بە بەھای 500 ھەزار دۆلار وەبەرھێنان لە توركیا بكات یانیش خانووبەرە بە بەھای 250 ھەزار دۆلار بكڕێت.
 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×