2019-09-29   686     
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له نیۆیۆرک داوای له هێزه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا کرد بەزوترین کات ناوچه‌کانی سووریا به‌جێبێڵن.
ئاوينە: وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و داوای له هێزه‌کانی تورکیا و ئه‌مریکا کرد که بەزوترین کات خاکی سووریا به‌جێبێڵن و ڕایگه‌یاند: "هه‌ر هێزێکی بیانی که به‌بێ ئیزنی ئێمه له خاکی سووریادا چالاکی ده‌کات هێزێکی داگیرکاره و ده‌بێ زووبه‌زوو هێزه‌کانیان له‌م وڵاته بکشێنه‌وه''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا جه‌ختی کرد "ئه‌گه‌ر داواکارییه‌کانمان بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی تورکیا و ئه‌مریکا له خاکی سووریا ڕه‌ت بکرێته‌وه ئه‌وا ئێمه‌ش هه‌موو ڕێوشوێنه‌کان له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ ئه‌و کاره ده‌گرینه‌به‌ر''.
موعه‌لیم له‌باره‌ی بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمه‌وه وتی: "به‌ره‌نگاری ئێمه دژی تیرۆر تاکوو له‌ناوبردنی دوایین تیرۆریست به‌رده‌وامه و سوورین له‌سه‌ر بنبڕکردنی به‌ته‌واوه‌تی تیرۆر".