ئیمارات هۆشداری دەداتە جیهان لە مەترسی ئێران بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی
  2019-09-29       703       

وەزیری دەرەوەی ئیمارات هۆشداری دەداتە جیهان لە مەترسی ئێران بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و دەڵێت:  ''ئێستا باس لە وڵاتێک دەکەین هەوڵدەدات شۆڕشەکەی هەناردەی دەرەوە بکات''.

ئاوێنە: لە وتارەکەی بەردەم کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات رایگەیاند: " وێڕای بوونی کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە گرنگی بوونی هەوڵی نێودەوڵەتی هاوبەش بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، وەک وەستاندنی ویستە ئەتۆمییەکانی ئێران لەڕێگەی واژۆکردنی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەیەوە، بەڵام دەبینین کە ئەو رێککەوتنە نە رەفتارەکانی ئێرانی گۆڕین و نە واشی لێکرد کە پابەندی یاسای نێودەوڵەتی و پرەنسیپی دراوسێیەتی بێت". 

وەزیری دەرەوەی ئیمارات پێیوایە "دەبووایە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە ئاماژەی بە رەفتارەکانی دیکەی ئێران بکردایە، وەک دەستێوەردان لەکاروباری ناوخۆیی وڵاتان، پەرەدانی بە بەرنامە مووشەکییە بالیستییەکان و پڕچەککردنی گرووپە تیرۆریستییەکان". چونکە بەگوتەی ئەو ئێستا باس لە وڵاتێک دەکرێت "هەوڵدەدات شۆڕشەکەی هەناردەی دەرەوە بکات".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×